سخن بزرگان

عکس

عکس

عکس

هه‌واڵێکی دڵته‌زێن!!

هه‌واڵێکی دڵته‌زێن!!

هه‌واڵێکی دڵته‌زێن!!

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممۆ 91/9/16ی هه‌تاوی کاتژمێر 8ی به‌یانی پۆلێک له‌ قوتابخانه‌ی کچانه‌ی سه‌ره‌تایی شیناوێی پیرانشار، به‌ هۆی ئاگر گرتنی سۆبه‌ی نه‌وتی!! ژووره‌که‌یان، به‌ ته‌واوه‌تی ئاگری تێبه‌ربوو و 36 قوتابی سووتان. به‌ جۆرێک که‌ خه‌سته‌خانه‌ی پیرانشار له‌به‌ر ئیمکاناتی که‌م و رێژه‌ی زۆری سووتاوه‌کان. بۆ شاره‌کانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌یان ره‌وانه‌ کردن. تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ مردنی قوتابییانی سووتاو زانیارییکی ئه‌و تۆ له‌ له‌ ده‌ست دانییه‌.
شیاوی باسه‌ که‌ ئه‌م قوتابخانه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شیناوێی پیرانشاره‌ و شیناوێ ـ ش ماوه‌ی ساڵێکی وه‌به‌ر شار که‌وتوه‌ و به‌شێکه‌ له‌ پیرانشار، ده‌وروبه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌، به‌ دووکان و ماڵه‌کانه‌وه‌ گازیان هه‌یه،‌ به‌ڵام ئه‌م بێ گازه‌!!. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ ده‌رگای چوونه‌ ژووری حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌ ئه‌وه‌نده‌ بچووکه‌ که‌ ماشێنه‌کانی فریا که‌وتن و ئاگر کوژێنه‌وه‌ نه‌یانتوانی بچنه‌ ژووره‌وه‌! وه‌ک دایکو بابه‌کانی قوتابیان ده‌ڵێن خانم معه‌للیمی ئه‌م پۆله‌ به‌ناوی حیسامی‌، که‌ تو
رکێکی نه‌غه‌ده‌یه‌ به‌ قوتابیانی گوتوه‌: دانیشن و مه‌بزوون ده‌چم بانگیان ده‌که‌م ده‌یکوژێنینه‌وه‌! به‌ڵێ چوه‌ سه‌رایداری بانگ کردوه‌ هه‌تا به‌ که‌پسوولی ئاگرکوژێنه‌وه‌، بیکوژێننه‌وه‌. سه‌رایه‌دار (پێشخزمه‌ت) به‌غار هاتوه‌ و سۆبه‌که‌ی ڕاکێشاوه‌ و ده‌ ناو درگادا حاسێ بوه‌ و پاشان ئاگره‌که‌ هه‌موو پۆلی داگرتوه‌ و منداڵه‌ بێگوناهه‌کانی گرتۆته‌وه‌ و که‌س به‌ ناو جه‌هه‌نده‌می ده‌رگادا نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌. دایک و بابی منداڵه‌کان و خه‌ڵکی دڵسۆز به‌ په‌نجه‌ره‌دا چوونه‌ته‌ ژوور پۆل و سووتاوه‌کانیان هێناونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
ئامبوڵانسه‌کان، له‌ کاتی خێرا رفاندنی قوتابیانی سووتاو بۆ شاره‌کانی نه‌‌غه‌ده‌ و ورمێ، دوو دانه‌ له‌ ئامبوڵانسه‌کان تووشی رووداو هاتوون که‌ دایکی یه‌کێک له‌ قوتابیانی سووتاو برینداره‌.
به‌خۆشییه‌وه‌ تا ئێستا هه‌یچیه‌ک له‌ قوتابیان نه‌مردوون به‌ڵام 6 که‌س له‌وان حاڵیان ناجێگیره‌.

هه‌بێ و نه‌بێ، له‌ شیناوێ،

هه‌بێ و نه‌بێ،
له‌ شیناوێ،
فریشته‌کان سه‌ما ده‌که‌ن!
ڕوو له‌ قاپیی خودا ده‌که‌ن!
**

جووتێ چه‌کمه‌ی سووری کچانه‌
به‌ جێ ماون!

له‌ ئاگر دا هه‌ڵقرچاون!
**
دایه‌ دایه‌ نام ناسیه‌وه‌
ڕۆڵه‌ی خۆتم،
کۆتره‌ باریکه‌ی تاساوه‌!
له‌ شایلۆغانی ئاگردا
په‌ڕ و باڵه‌که‌م سووتاوه‌!
**
ئه‌ی کتێبه‌کان و ده‌فته‌ره‌کان
چاوه‌ڕێی چین له‌و مه‌یدانه‌!
که‌س نیه‌ لاتان لی کاته‌وه‌
په‌ڕ به‌ په‌ڕ هه‌ڵتان داته‌وه‌!
**
دایه‌ له‌ کوێی؟
دووکه‌ڵ ناهێڵێ بت بینم!
چاوه‌کانم بێ سۆمان و
بێ هاوڕێکانم خه‌مگینم!
**
هه‌ڵاله‌کان،
له‌ ناو سه‌رما دا دێنه‌ ده‌ر
دوو دوو سێ سێ
برینه‌کانیان ته‌شه‌نان
خۆ ده‌کێشن بۆ لای نسێ!
**
ئه‌وه‌ مۆسیقای ئاسمانه‌؟
یا ده‌نگی زیقه‌ی مناڵان
به‌ بێ په‌روا؟
ڕه‌شبه‌ڵه‌کی په‌ریه‌کانه‌
له‌ شیناوێ
یا مناڵان چوونه‌ سه‌یرانی لای خودا؟
*******************************
ک.د.ئازاد

برنامه شش ماهه دوم گروه کوه نوردی هه لگوورد پیرانشهر

ردیف

ایام هفته

تاریخ

مسیر

سرپرست

شماره موبایل

ساعت حرکت

1

پنجشنبه و جمعه

7- 8/7/91

نیله کاولان

بایزید نیک بخت

09144428698

6صبح

2

پنجشنبه و جمعه

20-21/7/91

زو.یان

بایزید نیک بخت

09144428698

6صبح

3

پنجشنبه و جمعه

28-29/7/91

خضرآبا د

عمر بداقی

09144429788

1بعدازظهر

4

چهارشنبه الی جمعه

11-12-13/8/91

قلات شاه

عمر بداقی

09144429788

1بعدازظهر

5

پنجشنبه و جمعه

25-26/8/91

سپی سنگ

زاهد عبدالهی

09144445624

1بعدازظهر

6

پنجشنبه تا یکشنبه

2الی5/9/91

در اختیار گروه

کمال عیسی پاک

09141669408

1بعدازظهر

7

پنجشنبه و جمعه

23-24/9/91

سپی ریز

فرعان محمدی

09141669472

1بعدازظهر

8

پنجشنبه تا شنبه

21الی23/10/91

زویان

کریم بایزیدی

09141685806

1بعدازظهر

9

پنجشنبه و جمعه

5- 6/11/91

قلات کتکان

محمد امین ملا محمد امینی

09144424793

1بعدازظهر

10

پنجشنبه و جمعه

19-20/11/91

سری گومی

عثمان بایزیدی

09141672455

1بعدازظهر

11

پنجشنبه و جمعه

10- 11/12/91

قوچی قلان

شیرکو صوفی زاده

09143441452

1بعدازظهر